حزقیال ١٩: ١ - ٢١: ١ Podcast Por  arte de portada

حزقیال ١٩: ١ - ٢١: ١

حزقیال ١٩: ١ - ٢١: ١

Escúchala gratis

Ver detalles del espectáculo

Acerca de esta escucha

حزقیال ١٩: ١ - ٢١: ١1«تۆش بۆ میرانی ئیسرائیل بلاوێنەوە و2بڵێ:«”دایکت چ شێرێک بوولەناو شێران!لەنێو جوانە شێران پاڵی دایەوە وبەچکەکانی خۆی بەخێو کرد.3یەکێک لە بەچکەکانی خۆی پێگەیاند،بوو بە شێرێکی بە توانا.فێری ڕاوکردنی نێچیر بوو،مرۆڤیشی خوارد.4کە نەتەوەکان هەواڵیان بیست،چاڵیان بۆ هەڵکەند و گرتیان،بۆ خاکی میسربە تەوق هێنایان.5«”کاتێک دایکەکە بینی کە ئاواتەکەی نەهاتە دی،ئیتر ئومێد بڕ بوو،هات و یەکێکی دیکەی لە بەچکەکانی گرت وکردی بە شێرێکی بە توانا.6لەنێو شێران کەوتە هاتوچۆ،چونکە بووە شێرێکی بە توانا.فێری ڕاوکردنی نێچیر بوو،مرۆڤیشی خوارد.7قەڵاکانی ئەوانی تێکشکاندن وشارۆچکەکانی کاول کردن،خاکەکە و هەرچی تێیدایەلەبەر دەنگی نەڕەی تۆقین.8نەتەوەکان لە هەرێمەکانی دەوروبەریلە دژی کۆبوونەوە.تۆڕیان هەڵدایە سەری،ئەویش کەوتە چاڵەکەیانەوە.9بە تەوقەوە خستیانە ناو قەفەزەوە،هێنایانە لای پاشای بابل.بردیانە ناو زیندان،تاکو ئیتر لەسەر چیاکانی ئیسرائیلنەڕەی نەبیسترێت.10«”دایکت وەک دار مێوێک بوو لە ڕەزەکەی تۆدا،کە لەدەم ئاو چێنرا.لەبەر زۆری ئاو،چڕ و بەردار بوو.11لقی بەهێزی هەبوو،کە گونجاوە بۆ داردەستی فەرمانڕەوایان.باڵای کرد و هەڵکشابەناو لقە پڕگەڵاکاندا،لە بەرزی و زۆری چڵەکانیدەرکەوت و بینرا.12بەڵام بە ڕق و قینەوە هەڵکێشرا وفڕێدرایە سەر زەوی.بای ڕۆژهەڵات لێیدا و وشکی کرد،بەرەکەی هەڵوەراند،لقە بەهێزەکانی وشک بوون وئاگر هەڵیانیلووشی.13ئێستا وا لە چۆڵەوانیدا چێنراوە،لە خاکێکی وشک و تینوودا.14لە یەکێک لە لقە گەورەکانییەوەئاگری گرت و بەرەکەی هەڵلووشی.ئێستا هیچ لقێکی بەهێزی نەماوەکە بۆ داردەستی فەرمانڕەوایان گونجاو بێت.“ئەمە لاوانەوەیە و لە کاتی شینگێڕان دەگوترێتەوە.»حزقیال ٢٠1ئەوە بوو لە دەی مانگی پێنجی ساڵی حەوتەم، کەسانێک لە پیرانی ئیسرائیل هاتن بۆ پرسیارکردن لە یەزدان، جا لەبەردەممدا دانیشتن.2ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:3«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەگەڵ پیرانی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوە هاتوون هەتا پرسیار لە من بکەن؟ بە گیانی خۆم! ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“4«ئایا حوکمیان دەدەیت؟ ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا تۆ حوکم دەدەیت؟ ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی باوباپیرانی خۆیان بکەرەوە،5پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەو ڕۆژەی ئیسرائیلم هەڵبژارد سوێندم بۆ بنەماڵەی یاقوب خوارد، لە خاکی میسردا خۆمم پێیان ناساند، سوێندم بۆ خواردن و فەرمووم: ’من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘6لەو ڕۆژەدا سوێندم بۆ خواردن کە لە خاکی میسر دەریاندەهێنم و دەیانبەم بەرەو خاکێک کە خۆم بەدوایدا گەڕابووم بۆیان، شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، باشترینی هەموو خاکەکانە.7پێم فەرموون: ’هەریەکە لە ئێوە با ئەو وێنە قێزەونانەی کە سەرنجی ڕاکێشاون و خۆشتان دەوێن، لە خۆتان دووربخەنەوە و بە بتەکانی میسر خۆتان گڵاو مەکەن. من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘8«”بەڵام لێم یاخی بوون و نەیانویست گوێم لێ بگرن، کەسیان وێنە گڵاوەکانی بەرچاوی فڕێنەدا کە سەرنجی ڕاکێشابوون، وازیان لە بتەکانی میسر نەهێنا. لەبەر ئەوە بیرم لەوە دەکردەوە، تووڕەیی خۆمیان بەسەردا ببارێنم و لە ناوەڕاستی خاکی ...
adbl_web_global_use_to_activate_T1_webcro805_stickypopup
Todavía no hay opiniones